کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی شیركه‌تی بێهداشت و ده‌رمان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

كارمه‌ندانی شیركه‌تی بێهداشت و ده‌رمانی زانكۆكانی علووم پزیشكی سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له‌ شیركه‌تییه‌وه‌ بۆ قه‌راردادی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهدشته‌وه‌ موعترزن و ده‌ڵێن: وه‌زاره‌ت بێهداشت ده‌بێ بارودۆخی كاری كادری ده‌رمانی شیركه‌تی بێهداشت و ده‌رمان له‌ سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی ئێران دیاری بكات. كارمه‌ندانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له‌ئاست زیاد نه‌كرانی ٥٠ له‌سه‌دی حقووقه‌كانیان كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباره‌وه‌ بۆ كارمه‌ندانی قه‌راردادی، په‌یمانی و ڕه‌سمی دیاری كرابوو، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێن: به‌هۆی شیركه‌تی بوونی بارودۆخی كاریان له‌م مه‌زایایا بێبه‌شن.