کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج هاووڵاتیی له‌ شاری بانه‌

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بانە، لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە، پێنج هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان كه‌ ناسناوی سێ كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی “محەممەد کەریمی، زاهیر خودایی و باسید حاجی جەمال” ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دەستبەسەرکردنی ئەم پێنج هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی بەڕەوڕوویان بووەتەوە لەبەردەست نییە و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.