كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بێكار كراوی كارخانه‌ی سیمانی سێپهر له ئۆستانی فارس، له ناڕه‌زایه‌تیی به داخرانی كارخانه و بێكاربوونیان، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه ٢٥٠ كرێكار له كار بێكار كراون. شایانی باسه، كارخانه‌ی سیمانی سێپهر له یه‌كساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی دابین كردنی سووته‌مه‌نی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و به‌هۆی قه‌رزداربوونی كارخانه‌ی، گازی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره پچڕاوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه له‌وه نیگه‌رانن كه ته‌عتیلی كارخانه ببێته هۆی ده‌ركرانیان له‌سه‌ر كار.