کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ڕه‌نگین نه‌خی سمنان

كرێكارانی بێكار كراوی كارخانه‌ی “ڕه‌نگین نه‌خ”ی سمنان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره‌، خوازیاری په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان بوون.

كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌ ساڵی ٩٢وه‌ كه‌ ئه‌م كارخانه‌یه‌ ته‌عتیل كراوه‌، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان ٥٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٧ ساڵ به‌سه‌ر داخرانی كارخانه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌نه‌واتی كۆتایی كار، مه‌زایا و مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. ناڕازییان ده‌شڵێن: به‌دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كارفه‌رما هه‌موویان به‌ شێوه‌ی جیاجیا سكاڵایان بردووه‌ته‌ ئیداره‌ی كار و ئه‌م ئیداره‌یه‌ حوكمێكی سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت مۆتاڵباته‌كانیان ده‌ركردووه‌، به‌ڵام كارفه‌رمای شیركه‌ت له‌ عه‌مه‌ل كردن به‌م‌ حوكمه‌ خۆی بواردووه‌ و ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن ناردراوه‌ بۆ ناوه‌ندی قه‌زایی.