کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌نده‌ر ماه‌شه‌هر

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی مه‌نته‌قه‌ ئازادی به‌نده‌ر ماه‌شه‌هر، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌ كۆمیسیۆنی كرێكاری شارستانی به‌نده‌ر ماه‌شه‌هر و په‌سه‌ندكردنی چه‌ندین گه‌ڵاڵه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداری به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌ تواناییه‌كانی ئابووری شارستانی به‌نده‌ر ماه‌شه‌هر و به‌نده‌ر خومه‌ینی له‌ ئۆستانی خوزستان، ده‌ڵێن: به‌ سه‌رنج دان به‌وه‌یكه‌ ئه‌م دوو مه‌نته‌قه‌یه‌ له‌ بواری سه‌نعه‌ت و بازه‌رگاری زۆر هه‌ستیار و ستڕاتێژیكه‌، به‌ڵام كرێكاره‌كانی له‌ بارودۆخێكی زۆر دژواردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.