کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی حیمایه‌تی له‌ ئۆستانی یه‌زد

مۆعه‌لیمانی حیمایه‌تی ئۆستانی یه‌زد، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

مۆعه‌لیمانی ناڕازیی كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ٨٠٠ كه‌س ده‌بێ، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان ناڕازیین و ده‌ڵێن: نزیكه‌ی چوار مانگه‌ مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌رده‌ام سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ به‌ خوێندكاران له‌ڕێگه‌ی ئانلایه‌نه‌وه‌ بوون. شایانی باسه‌، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ خواسته‌كانی مۆعه‌لیمانی ناڕازیی، نه‌مانی هه‌ڵاواردن له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان و یه‌كسان كردنی بارودۆخی كاری مۆعه‌لیمان بووه‌.