کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی په‌ره‌ستارانی شیركه‌تیی له‌ تاران

ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ره‌ستارانی شیركه‌تیی له‌ شاری تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان به‌ خواسته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، په‌ره‌ستارانی شیركه‌تیی كه‌ ٣٥ له‌سه‌دی كۆمه‌ڵگای ٢٠٠ هه‌زار كه‌سی په‌ره‌ستاران له‌ به‌شی ده‌وڵه‌تی و خسووسی ئێران پێك دێنن، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان له‌ گرێبه‌ستییه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی و نه‌مانی شیركه‌ته‌كانی واسته‌ بوون. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری په‌رداخت كردنی حقووق و باشتر بوونی بارودۆخی كاریان بوون.