كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی و خه‌رید خه‌ده‌ماتی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی كه به‌ر له ساڵی ٩٢ سه‌رقاڵی كار بوون، ده‌ڵێن: ته‌نانه‌ت وه‌ك حه‌قولته‌دریسیش دانه‌مه‌زراون و ده‌چنه هه‌ر كوێنێكیش، پێیان ده‌ڵێن ده‌بێ چاوه‌رێی ئازموونی تاقیكردنه‌وه بن. به‌وته‌ی یه‌كێك له مۆعه‌لیمانی ناڕازیی، به‌رپرسانی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌گه‌ڵ گۆڕینی بارودۆخی كاریان ڕه‌زامه‌ندییان ده‌رنه‌بڕیوه و به‌نیازن له چوارچێوه‌ی ماده‌ی ٢٨، دایانمه‌زرێنن. یاسایه‌ك كه به پێی ئه‌و، ده‌بێ ئه‌م مۆعه‌لیمانه وه‌ك هه‌ندێ له كه‌سه‌كانی دیكه كه هیچ پێشینه‌یه‌كی كاریان نییه بچن له ئازمونی تاقیكردنه‌وه به‌شداری بكه‌ن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتیش له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتن