ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشبه‌رێك له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی چین ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه له یه‌كێك له شاره‌كانی پارێزگای “لیائۆنینگ” ڕوویداوه. هاوكات هه‌واڵنێریی شینهوا ڕایگه‌یاندووه كه پۆلیس گومان لێكراوێكی له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا ئامانج له‌م هه‌وڵه نه‌زاندراوه و ورده‌كارییه‌كی زیاتر سه‌باره‌ت به قوربانییانی ئه‌م هێرشه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.