له ڕێكه‌وتی ٦ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٧ی دێسامبری ساڵی ٢٠١٧، “وی‌دا مۆوه‌حێدی“، چووه سه‌ر سه‌كۆی شه‌قامی ئینقلاب و ڕووسهرییه سپیه‌كه‌ی خۆی به‌دارێكه‌وه كرد و له ناڕه‌زایه‌تی به حیجابی ئیجباری، ڕایته‌كاند. ناوبراو له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی به‌فرانباری هه‌مان ساڵدا ئازاد كرا. وی‌دا مۆوه‌حێدی بۆ دووهه‌مین جار له ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٧دا چۆوه سه‌ر سه‌كۆیه‌ك له شه‌قامی ئینقلاب و ڕووسهرییهكهی له‌سه‌ری كرده‌وه و بۆ جارێكی دیكه له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به تۆمه‌تی “هان دانی خه‌ڵك به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و فه‌حشا له ڕێگه‌ی لابردنی حیجاب“، به یه‌ك ساڵی زیندان مه‌حكووم كرا و له ڕێكه‌وتی ٥ی مانگی جۆزه‌ردانی ٩٨دا، له‌ژێرناوی “سووك كردنی سزا“، له زیندانی ئێڤین ئازاد كرا. ٢ ڕۆژ پاش یه‌كه‌مین ئازادیی ناوبراو، كچانێكی دیكه له تاران و شارهكانیتر هه‌ر وه‌ك ئه‌و چوونه سه‌ر به‌رزایی شه‌قامه‌كان و ڕووسهرییهكانیان لابرد. به‌مجۆره بوو كه حه‌ره‌كه‌تێك له‌ژێرناوی “كچانی شه‌قامی ئینقلاب” شكڵی گرت. له مه‌ودای نێوان ٦ی مانگی به‌فرانبار تا ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٦، به وته‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه ئینتزامییه‌كانی تاران، ٢٩ كه‌سی دیكه له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كران. دادستانی شاری تاران باسی له‌وه كرد كه حوكمی دوو ساڵ زیندان به‌سه‌ر یه‌كێك له‌م دهستبهسهركراوانهدا سه‌پێندراوه. خامنه‌یی له ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی هه‌مان ساڵدا له كۆبوونه‌وه‌ی مهداحهكانیدا وتی: “ئه‌و هه‌مووه هه‌زینه و فكر و ته‌بلیغاته، ئاكامه‌كه‌ی بوو به‌وه‌یكه چه‌ند كچێك فریو بخۆن و له گۆشه و كه‌نارێك ڕووسهرییهكهیان له‌سه‌ریان بكه‌نه‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان، له‌م كرده‌وه چكۆله و داماوانهیهدا خولاسه بۆوه”. به‌رپرسان ڕایانگه‌یاند كه تۆمه‌تی ناڕازیان ته‌نیا “ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی شه‌رعی” نییه و ئه‌وان تۆمه‌تی “هاندان به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی“شیان له‌سه‌ره و هه‌ڕه‌شه‌یان كرد كه له‌جیات دوو مانگ زیندان و سزای ماڵی له‌وانه‌یه حوكمی قورستری تا ١٠ ساڵ زیندان، به‌سه‌ر تۆمه‌تباراندا بسه‌پێت. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته گۆڕێ كه ئه‌گه‌ر به‌قه‌ولی خامنه‌یی، مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا به‌ناو “فریوخواردنی چه‌ند كچ“ێك بوو، بۆچی ئۆرگانه سه‌ركوته‌كانی ڕژیم، به‌مجۆره ڕوویان كرده هه‌ڕه‌شه كردن و ترساندن و ته‌نانه‌ت هێندێك له‌و سه‌كۆیانه‌ی كه “كچانی شه‌قامی ئینقلاب” ده‌ڕۆیشتنه سه‌ری، تێكیان دا تا نه‌توانن له‌سه‌ریان ڕاوه‌ستن. ده‌شزانین كه نه‌سرین ستوده، پارێزه‌ری سێ كه‌س له‌م كچانه، به تۆمه‌تی “هاندان به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و فه‌حشا له ڕێگه‌ی پارێزه‌ری له په‌روه‌نده‌ی كچانی شه‌قامی ئینقلاب“، به ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
له ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی به‌فرانباری ٩٦دا، یه‌ك ڕۆژ پاش یه‌كه‌مین حه‌ره‌كه‌تی وی‌دا مۆوه‌حێدی، بزووتنه‌وه‌ی به‌فرانباری ٩٦، واته بزووتنه‌وه‌ی هه‌ژاران، هه‌موو كۆمه‌ڵگای داگرت. لێره‌دا ئیتر ژنان به‌ته‌نیای نهدهڕۆیشتنه سه‌ر سهكۆكان، ئه‌وان له پێشه‌وه‌ی ڕیزی ناڕازییان شه‌قامه‌كانیان تێده‌په‌ڕاند. به‌فرانبار، ڕاپه‌ڕینی سته‌ملێكراوان بوو و ژنانیش به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌م سته‌ملێكراوانه بوون. كاتێك كرێكاران چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی مه‌مره و مه‌ژیی خۆیان پێنه‌ده‌درا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان سه‌ركوت ده‌كرا، كاتێك ڕه‌وه‌ی ئه‌وباشانی ئه‌مر به مه‌عرووف و نه‌هی له مۆنكێر، له‌گیانی ژنان به‌رده‌بوون، كاتێك سندووقی خانه‌نشینی تاڵان ده‌كرا، كاتێك دیفاع له ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی سه‌ركوت ده‌كرا، كاتێك گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخۆری و دزیی ملیاردی ببووه تایبه‌تمه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتداران و هاوكات پتر له ٤٠ ملیۆن مرۆڤ له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژیان و كاتێك ته‌نانه‌ت كارتۆن خهوهكانیش هێرشیان ده‌كرایه سه‌ر، ئه‌م ئاگره ده‌بوو له جێیه‌كه‌وه گرپه‌ی كردبایه و هه‌موو شه‌قامه‌كانی داگردبایه. ئه‌وه ته‌نیا شه‌للاقی بێبه‌زه‌یانه‌ی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی نه‌بوو كه ژنانی خستبووه پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌وه ژنانه بوونی هه‌ژاری بوو كه ئه‌وانی هان دابووه سه‌ر شه‌قامه‌كان. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه ژنان له‌ژێر گوشاری فهلاكهتی ئابووریدا، له خوارترین به‌شی كۆمه‌ڵگادا، ده‌بنه قوربانی. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێكی ئابووری، له زومره‌ی یه‌كه‌مین كه‌سانێكن كه له بازاڕی كار ده‌خرێنه ده‌رێ. بازاڕێك كه ته‌نانه‌ت له باروودۆخی ئاساییشدا حازر نییه حه‌قده‌ستێكی یه‌كسان له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی پیاوانیان پێبدات و كاتێكیش كه له ناوه‌نده گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنان ده‌ركران، ناچارن له كارگه چكۆله‌كان كار بكه‌ن و یان دووركاری هه‌ڵبژێرن و به‌مجۆره‌یه كه ئه‌وپه‌ڕی كۆیله‌تی مزدی خۆی نیشان ده‌دات. بێگومان، پێویسته له‌و ڕوانگه‌یه‌وه چاو له ناڕه‌زایه‌تیی “كچانی شه‌قامی ئینقلاب” بكرێ.
به‌ده‌ر له‌وه‌یكه “كچانی شه‌قامی ئینقلاب” له كام به‌شی هێره‌می چینایه‌تیی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه دان، ڕاپه‌ڕینی ئه‌وان دژبه حیجابی ئیجباری و هاواری ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان، ئیدیعانامهیهكه له‌دژی قه‌ده‌غه‌بوونی مافی بڕیاردانی ئه‌وان له‌سه‌ر جه‌سته‌یان. ناڕه‌زایه‌تیی سهمبۆلیكی ئه‌وان له‌سه‌ر سه‌كۆی شه‌قامه‌كان و فڕێ دانی حیجابی ئیجباری، ڕه‌هه‌ندێك بوو بۆ ٤٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. له ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٥٧، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٧ی مارس، ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان نووسیی: “ژنان پێویسته به حیجابه‌وه بچنه وه‌زاره‌تخانه‌كان“. له سبه‌ینێی ئه‌م ڕۆژه، واته له ٨ی مارسدا، ژنان له ئاستێكی به‌رین دا له ناڕه‌زایه‌تی به حوكمی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خومه‌ینی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌گه‌رچی سه‌ركوت كران به‌ڵام ژنانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له هه‌ر ده‌رفه‌تێك كه بۆیان هه‌ڵكه‌وتووه، هاواری ناڕه‌زایه‌تیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. دژه شۆڕش، كه له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٥٩دا توانیبووی به‌ره‌و سه‌ركوتی خوێناویی شۆڕش، له‌پێناو سه‌قامگیر كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و نۆژنكردنه‌وه‌ی نه‌زمی سه‌رمایه‌داریی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئایین هه‌نگاو هه‌ڵگرێت، فه‌رمانی حیجابی ئیجباریی ده‌ركرد.
ئه‌وانه‌ی كه چ ئه‌وكات و چ ئێستاش به بیانووی “نه‌بوونی ئه‌وله‌وییه‌ت” و یان “كه‌م بایه‌خ بوون“ی ته‌وه‌ره‌كه، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌م سهمبۆلهی كۆیلهتیی ژنان دژایه‌تییان كرد، به‌جۆرێك، بوون به هاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران. چ ئه‌وانه‌ی كه له ساڵی ٥٧دا دژبه حیجابی ئیجباری هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و چ ئه‌وانه‌ی كه له مانگی به‌فرانباره‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا، حیجابی ئیجبارییان فڕێ دا، له ڕاستیدا، له‌دژی سه‌ره‌كیترین بناغه‌ی ئیدێئۆلۆژیكی ئه‌م ڕژیمه‌ن. “كچانی شه‌قامی ئینقلاب” به ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر سهكۆكان و فڕێ دانی حیجابی ئیجباری و له دیفاع له مافی هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی جه‌معییه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، دژبه بناغه‌ی ئیدێئۆلۆژیكی ڕژیم، شه‌ڕیان ڕاگه‌یاند.
به‌ده‌ر له‌و كه‌ڵكه نابه‌جێیانه‌ی كه ڕه‌وتی ڕاست و فێمێنیسمی لیبڕاڵ، له‌م ناڕه‌زایه‌تییه كردیان، بێگومان، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ژنان، له‌دژی شه‌للاقی بێبه‌زه‌یانه‌ی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، له لایه‌ن ڕه‌وته ڕاست و فێمێنیسمه لیبڕاڵهكانهوه، به سه‌ختی زه‌وت ده‌كرێ. هه‌ربۆیه بزووتنه‌وه‌ی ڕادیكاڵی ژنان ناتوانن و نابێ هیچ كام له‌م بوارانه له زه‌بری خه‌باتی خۆیان به‌دوور بگرن. نابێ له‌بیربچێته‌وه كه كاتێك له‌دژی حیجابی ئیجباری ده‌ست ده‌درێته ناڕه‌زایه‌تی، له‌ڕاستیدا و له ناوه‌رۆكی خۆیدا، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه دژبه ڕوانگه‌ی پیاوسالارانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا، كه خاوه‌نداریه‌تی سه‌ر ژن و كاڵا پێناسه كردنیان، به مافی خۆی ده‌زانێ. هه‌ر ئه‌و مافی خاوهنداریهتییهشه كه “سه‌حه‌ر خودایاری” به تاوانی چوونه ناو ستادیۆمی وه‌رزشی موحاكمه ده‌كات و ناچاری ده‌كات خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و بێدادگایهی كه مه‌حكوومی كردووه، ئاگر تێبه‌ردات. هه‌ر ئه‌و خاوهنداریهتییهیه كه ڕێگه به باوكی ڕۆمینا ده‌دات، كه داسی مه‌رگ به گه‌ردنی كچه ١٣ ساڵه‌كه‌ی دابێنێ.