کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگكرانی حه‌یده‌ر قوربانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شه‌هریار

بانگكرانی حه‌یده‌ر قوربانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شه‌هریار

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “حەیدەر قوربانی”، کرێکاری بیناسازیی خەڵکی شاری کامیاران، له‌ لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له‌ شاری شەهریار بانگهێشت کراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو دەبێت ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار، بۆ پێڕاگەیشتن بە تۆمەتە ‌وەپاڵدراوەکانی له‌وانه‌، “ئەندامبوون لە دەستە یان کۆمەڵ یا لقی کۆمەڵەکان، کە لە ناوخۆی ئێران بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی ئێران دروست کراوە” و “پڕۆپاگەندە دژی نیزام” لە لقی ٢ی دادگای شەهریار، ئامادە بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، “حەیدەر قوربانی” بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری قودس کرابوو. ناوبراو لە کۆبوونەوەی لێپرسینەوەدا بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی”، “تێکدانی نەزمی گشتیی” و “پڕۆپاگەندە له‌دژی نیزام” بە پشتبەستن بە بەڵگەی چالاکی کرێکاری و سێنفی و ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی کرێکاران لە بەرانبەر مەجلیسدا تاوانبار کرابوو. حەیدەر قوربانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، پاش ٢٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٥٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێوین ئازاد کرابوو.