کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی ئه‌ندامێكی گرووپی شاخه‌وانی شاری سه‌قز له‌ زیندان

ئازادكرانی ئه‌ندامێكی گرووپی شاخه‌وانی شاری سه‌قز له‌ زیندان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “هادی محەممەدزاده” ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی شاری سەقز، دوای تەواوبوونی ماوەی حوكمه‌كه‌ی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شاره ئازاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز “هادی محەممەدزاده”، دانیشتووی شاری سەقز دوای تەواوبوونی ماوەی ٦ مانگەی حوكمه‌كه‌ی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراوە. هادی محەممەدزادە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی پووشپەڕی پاره‌كه‌، لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆ بە ناوی “فایق یوسفی” دەستبەسەر و پاش یەک مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “خدر قادری نژاد” و “محه‌ممه‌د قادری نژاد”، كه‌ پێشتر له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ و به‌شێوه‌ی كاتی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كران.