کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی مووشه‌كی ڕووسییه‌

ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی مووشه‌كی

ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی مووشه‌كی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ باسی له‌ ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی مووشه‌كی ئه‌م وڵاته‌ كرد.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسییه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ شه‌ش كه‌س برینداربوون كه‌ دوو كه‌سیان پاش ڕاگوێزرانیان بۆ ناوه‌ندی ده‌رمانی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی نیزامی له‌ باكووری ڕووسییه‌ ڕوویداوه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالێستیك به‌كار ده‌هێنرا. ئه‌مه‌ دووهه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌م ناوه‌نده‌ مووشه‌كییه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نبارێكی ته‌قه‌مه‌نی له‌ سیبری، ٨ كه‌س له‌وانه‌ چه‌ند نیزامی برینداربوون و به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ گوازترانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌.