به پێی ڕاپۆرته‌كان، “شاکر بێهرووزی”، به‌ندكراوی سیاسیی کە لە لایەن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ‌دا، لە لایەن دادگای کەیفەریی ١ی تایبەت بە لاوانی ورمێ سه‌رله نوێی بە ئێعدام مەحکووم کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دادگا ئەو حوکمەی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەستی ئەندامێکی سپای پاسداران” بە سەریدا، سەپاندووە. ئەمە دووهەمین حوکمی ئێعدام بە سەر ئەو به‌ندكراوه سیاسییەی خەڵکی گوندی “دزەی” ناوچەی مەرگەوەڕ، دەسەپێ و پێشتریش ناوبراو لە لایەن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ، بە تۆمەتی “بەغی و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ئێعدام، مەحکووم کرابوو.