ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی سیمانی خوزستان، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگیرانی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م شیركه‌ته به‌هۆی پچڕانی گاز، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ههفتكهل، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: شیركه‌تی گازی خوزستان له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به پچڕانی گاز هوشداری به كارفه‌رماكانی كارخانه‌ی سیمان دابوو، به‌ڵام ئه‌م هوشداره له لایه‌ن كافهرماوه هیچ سه‌رنجێكی پێ نه‌دراوه و ئه‌م ته‌وه‌ره بووه‌ته هۆی بێكار بوونی به‌ده‌یان كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه. ده‌شڵێن: له‌وه‌ها بارودۆخێكدا كارخانه ده‌توانێ كه‌ڵك له سووته‌مه‌نی مازوت وه‌رگرێ و قیمه‌تی مازوت له‌گه‌ڵ گاز هیچ جیاوازییه‌كی نییه، به‌ڵام كارفه‌رما پێشی به خستنه‌وه‌گڕی كارخانه گرتووه.