سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی بێبه‌شانی شاره له ئێران. ئه‌م ئاخێزه كه پتر له ٩٠ شاری ئێرانی ته‌نییه‌وه و بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ درێژه‌ی بوو، ئێرانی هه‌ژاند. سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٧ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، به‌هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی مه‌شهه‌د هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ژاری و گرانی، بێكاریی به‌رین و گه‌نده‌ڵی و دزیی كهڵانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، درووشمیان به‌رز كرده‌وه. ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ژارانی شاری مه‌شهه‌د كه ڕیشه‌ی له هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری، توندتر بوونه‌وه‌ی ناكۆكیی چینایه‌تی و بێمافیی بێسنووری سیاسی و ڕق و بێزاری له‌دژی گه‌نده‌ڵی و دزیی كهڵانی به‌رپرسانی ڕژیم دابوو، هه‌ر وه‌ك چهخماخهیهك، بڵێسه‌ی ئاگری ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌ڵگیرساند.
ده‌تكوت ژان و ئازاری هاوبه‌ش و نه‌فه‌ره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیی گشتی له نیزامی سیاسی و چیناهیهتیی زاڵ و باوه‌ڕ به ئیسلاح نه‌كرانی كۆماری ئیسلامی، یه‌ك شه‌وه، زۆرینه‌ی هه‌ژاران و ڕهنجدیتوانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی پێكه‌وه په‌یوه‌ند دابوو. هه‌ژاران له ده‌یان شاره‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، لاوان به گڕوتینێكی كه‌م وێنه‌وه سینگیان كرده قه‌ڵغان و به ده‌نگی ڕه‌ساوه، درووشمه‌كانی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕووحانی” مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر“، ئیسلاح ته‌ڵه‌ب، ئۆسوولگه‌را ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را” و “نان، كار ئازادی“یان به‌رز كرده‌وه و به درووشمی “مه‌ترسن مه‌ترسن، ئێمه هه‌موو پێكه‌وه‌ین” به‌ره‌نگاری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان بوونه‌وه.
به‌ڵام ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانباری ١٣٩٦ی هه‌تاوی، ڕووداوێكی له‌ناكاو نه‌بوو. دواهاتی وێرانكه‌ری سیاسه‌تی نێئۆلیبڕالیسمی ئابووری و باروودۆخی ناله‌باری ژیانی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا، زۆر پێشتر، به‌ستێنه‌كانی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌ی ئاماده كردبوو و ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری له ناوه‌نده گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئاخێزه سه‌رتاسه‌رییه‌ی حه‌تمی كردبوو. كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێران، ساڵانێك بوو كه له هه‌ژاری، بێكاریی ملیۆنی و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، له نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری، له دیارده‌ی منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام و په‌ره‌سه‌ندنی ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌گیان هاتبوون. له‌م باروودۆخه كاره‌ساتباره‌دا، پێداگریی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له‌سه‌ر درێژه‌ی خسووسی سازی و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌رنامه‌ی نێئۆلیبڕاڵی، باروودۆخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ش دژوارتر كردبوو. له لایه‌كه‌وه، درێژه‌ی ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، داسه‌پاندنی هه‌زینه‌ی قورسی ده‌خاڵه‌تی نیزامی و پشتیوانی له ڕه‌وته تیرۆریسته‌كان له ناوه‌نده قه‌یراناوییه‌كانی ناوچه‌كه به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئێران، ئاشكرا بوونی په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی و دزیی هه‌زاران ملیارد تمه‌ن و له‌قاودرانی جه‌نایاتێك كه سه‌رانی ئه‌م ڕژیمه ده‌رحه‌ق خه‌ڵكی ئێران ئه‌نجامیان دابوو، كاردی گه‌یاندبووه سه‌ر ئێسقانی كرێكاران و توێژه سته‌ملێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران. ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانبار، ڕیشه‌ی له‌م حه‌قیقه‌تانه‌ی ژیان دا بوو. له وه‌ها باروودۆخێكدا، شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین كه‌وته ڕێ و كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، له جه‌ره‌یانی ئه‌م ئاخێزدا، به‌ئاشكرا نیشانیان دا كه چیتر نایانهه‌وێ وه‌ك ڕابردوو بژین.
دوژمن كه به‌خاتری خێرایی سه‌رسووڕهێنه‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، خافڵگیر ببوو، به‌خۆیدا هاته‌وه و هێزی سه‌ركوتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاخێزه سه‌رتاسه‌رییه وهكار خست. خامنه‌یی ئیدیعای بێزراوه‌ی هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی دووپات كرده‌وه و ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌ی، به‌رهه‌می “پاره، چه‌ك، سیاسه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دوژمن” پێناسه كرد. ڕووحانی ئێعتداڵگهرا و خاته‌میی ئیسڵاحتهڵهب، خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یاسایی له‌دژی “ئاژاوه‌گێڕان و بشێوێنهران“ی ئێران بوون. فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان داخست و هێزه‌كانی ساروڵڵا و به‌سیجیان له تاران و شاره گه‌وره‌كانی ئێران هێنایه مه‌یدان و حكوومه‌ت نیزامییهكی توند و ڕانه‌گه‌یه‌ندراویان به‌ڕێوه‌برد. به‌هۆی هێرشی هێزی سه‌ركوتگه‌ر بۆسه‌ر ڕیزی خۆپیشانده‌ران، ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌سه‌دان كه‌س بریندار بوون و پتر له سێ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئاخێزی مانگی به‌فرانبار، به‌شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ و سه‌رتاسه‌ری و تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی سه‌رشه‌قامه‌كان، پاش ده ڕۆژ، خه‌وته‌وه. به‌ڵام بێگومان كۆتایی هاتنی ئه‌م ئاخێزه، ته‌نیا به‌هۆی هێزی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی نه‌بوو، به‌ڵكوو تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتوویی سیاسیی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ئاخێزه، له پانتای كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له خه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ئاخێزه‌دا، ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رچاوییان بوو. هه‌ژارانی ڕاپه‌ڕیو، كاتێك كه بۆیان ده‌ركه‌وت كه جلی شۆڕش هێشتا بۆ جه‌سته‌ی ئه‌م ئاخێزه نابێ و هێشتا ئاماده‌ی نه‌به‌ردی نیهایی نین، كاتێك كه زانییان، هێشتا پێداویستییه‌كانی ڕووخاندنی ڕژیم ئاماده نه‌بووه، ئیراده‌یان كرد كه خه‌باتی خۆیان، له شكڵ و شێوازی دیكه‌دا به‌ره‌وپێش به‌رن. به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وانه، ئاخێزی مانگی به‌فرانبار، نیشانه‌ی ئاڵوگۆڕێكی مه‌زن بوو له وشیاری و زه‌ینییه‌تی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر به ماهییه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بێگومان، خه‌بات بۆ ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه‌ی برده قۆناعێكی تازه‌وه.
ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانبار، وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخان، كۆتایی به زاڵ بوونی وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسیی ئێران‌دا، هێنا. له كاتی هاتنه سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی خاتهمییهوه، بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ، ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی هه‌وڵیان دا، خه‌بات له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكی یاسای ئیسلامی، بكه‌نه به‌ستێنی سه‌ره‌كیی ناڕه‌زایه‌تیی دژبه باروودۆخی زاڵ. پتر له دوو ده‌یه بوو كه ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، ژه‌هری ستراتێژی ڕێفۆرمخوازییان به‌سه‌ر گیان و جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌پژاند. له كاتی “هه‌ڵبژاردنه‌كان“دا، بژارده‌ی خراپ و خراپتریان، له‌به‌رده‌م خه‌ڵك داده‌نا. ئاخێزی مانگی به‌فرانبار بارگه‌وبنه‌ی ستراتێژ و وتاری ڕێفۆرمخوازانی تێكه‌وه‌پێچا.
ئاخێزی به‌فرانبار، هاوسه‌نگیی هێزی به قازانجی به‌ره‌ی خه‌ڵك گۆڕی و ڕووحێكی تازه‌ی خسته ناو جه‌سته‌ی خه‌باتی كرێكاری و جه‌ماوه‌رییه‌وه. شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ڕێپێوان له نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی گه‌لاوێژ، كه به‌شێك له شاره‌كانی ئێرانی داگرت، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی و په‌یتاپه‌یتای شۆفیر كامیۆن و كامیۆن‌داران، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی موعه‌لیمان، مانگرتنی دوو هه‌زار كرێكاری كۆرهخانهكانی ته‌ورێز، مانگرتنی گشتی له كوردستان، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی شكۆداری كرێكارانی هه‌فت ته‌په و فولادی ئه‌هواز و سه‌دان نموونه‌ی دیكه له خه‌باتی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، به‌ڕوونی، حه‌قیقه‌تی به‌رده‌وام بوون و ڕه‌وتی پێگه‌یشتنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری و خه‌باتی جه‌ماوه‌ریمان پێ نیشان ده‌دات. هه‌روه‌ها ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له درێژه‌ی ئاخێزی سهتاسهریی به‌فرانباری ٩٦ و بێتوانایی و داماویی ڕژیم له كۆنتڕۆڵ كردنی قه‌یرانه‌كان و وڵامدانه‌وه به خواستی خێرا و كه‌ڵه‌كه كراوی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا، نیشانه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه خه‌باتی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری درێژه‌ی ده‌بێت و كۆمه‌ڵگای ئێران، هه‌نگاو به هه‌نگاو له قۆناغی شۆڕشگێڕانه و گۆڕانكاریی چاره‌نووس ساز نزیك ده‌بێته‌وه. پێویسته بۆ وه‌ها قۆناغێك خۆمان ئاماده بكه‌ین.