به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی ژێر چاودێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماوه‌ی ٨ ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی له سوورییه، زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون یاخود رفێندراون یان بێسه‌روشوێن كراون.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، جێگری سیاسیی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ئاماژه به‌م ته‌وه‌ره، ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م ئاماره پێوه‌ندی به هه‌موو كه‌سێكه‌وه نییه، چونكه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیمكانی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به سه‌رجه‌م گرتووخانه‌كان نییه. به‌وته‌ی ناوبراو، زانیارییه‌كانی ئێستا له لایه‌ن كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به سوورییه كه له لایه‌ن شوڕای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕاده‌ست كراوه، ئاماده بووه.