کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی زاهێدان

اعدام زندانی سیاسی عبدالحمید میربلوچ زهی1

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، “عه‌بدولحه‌مید میربه‌لووچ زهی” به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی زاهێدان ئێعدام كرا.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌رپرسانی زیندان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراویان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ عه‌بدولحه‌مید له‌ به‌ندی گشتی ئه‌م زیندانه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا ئێعدام بكرێت. ئێعدامی “عه‌بدولحه‌مید میربه‌لووچ زهی” له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پارێزه‌ری ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندبوو: په‌روه‌نده‌ی بریگرته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ تۆمار كراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “عه‌بدولحه‌مید میربه‌لووچ زهی” ڕێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٤ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری ئیرانشار به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “مه‌حاره‌به‌” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.