ڕۆژی هه‌ینی ٥ی به‌فرانبار، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له شاری هه‌ولێر، سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕووداوه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كۆگایه‌كی نه‌وت له پاڵاوگه‌ی “كار گرووپ” له شاری هه‌ولێر ڕوویداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه هیچ لێدوانێكیان ده‌رنه‌بڕیوه.