کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی جه‌هان ته‌وسه‌عه‌

اعتصاب و اعتراض کارگران شرکت جهان توسعه1

كرێكارانی شیركه‌تی “جه‌هان ته‌وسه‌عه‌” كه‌ ژێر مه‌جمووعه‌ی شیركه‌تی پێترۆسینای پارسی جنووبییه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی شیركه‌تی جه‌هان ته‌وسه‌عه‌ له‌ئاست دواخرانی بڕی ٢ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێكاره‌ بێهداشتییه‌كان له‌م شیركه‌ته‌ بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌.