کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی بێتۆنی ئه‌ندیمێشك

ادامه تجمع کارگران کارخانه بتن اندیمشک

كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بێتۆنی ئه‌ندیمێشك، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی سێ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی بێتۆنی ئه‌ندیمێشك سێ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیشیان هه‌تا ئێستا به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. ده‌شڵێن: له‌ بارودۆخێكی زۆر دژواری كاریدا چالاكی ده‌كه‌ن و كاره‌كه‌یان له‌ زومه‌ره‌ی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كانه‌، به‌ڵام هیچ پێداویستییه‌كی وه‌ك جلی كار و كه‌وشی ئیمه‌نییان بۆ دابین نه‌كراوه‌ و ده‌بێ خۆیان هه‌زینه‌ی وه‌سایلی ئیمه‌نی په‌رداخت بكه‌ن.