ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی دوو ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی زاهێدان و سمنان، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له حه‌مامێكی گشتی له شاری زاهێدان به‌هۆكاری نادیار به‌ربووه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ٣٥ میتری و گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له شاری سمنان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ئاسانسۆر له بڵواری وه‌لیعه‌سر، به سه‌ختی برینداربوو.