کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاده‌ست كردنی په‌روه‌نده‌ی سێ كه‌س له‌ مه‌حكوومینی به‌ ئێعدام بۆ دادگا

ارجاع پرونده سه معترض محکوم به اعدام آبان ۹۸ به دادگاه 2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌روه‌نده‌ی ” سێ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌رانی ساڵی ٩٨ به‌ ناوه‌كانی “ئه‌میرحسێن مۆرادی، سه‌عدی ته‌مجیدی و محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی” كه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌دوای بڕیاری پێداچوونه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دیوانی باڵای ڕژیم، سه‌رله‌ نوێی به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ ناردراوه‌ته‌وه‌ بۆ لقی ٢٣ی دادگای شاری تاران.

ئه‌م سێ كه‌سه‌ هه‌تا ئێستا له‌ زیندانی تاران ڕاگیراون و پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای شاری تاران به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. “ئه‌میرحسێن مۆرادی، سه‌عدی ته‌مجیدی و محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی” سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام، سه‌رجه‌م به‌ ٣٨ ساڵ زیندان و ٢٢٢ زه‌ربه‌ شه‌لاقیش مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌دوای ده‌ركردنی حوكمی ئێعدامی ئه‌م سێ كه‌سه‌، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران به‌ تویتیی “هه‌شته‌گ ــ ئێعدام مه‌كه‌ن”، پشتیوانیان له‌م كه‌سانه‌ كردبووه‌.