به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، “سەعید ئێقباڵی”، چالاکی مەدەنیی کە لە زیندانی ئێوین ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات، باری تەندرووستیی ناجێگیرە و ماوەی دوو مانگە کە بەرپرسانی زیندان مۆڵەتی پێ نادەن به مهبهستی چارهسهری پزیشكی بگوازرێتهوه بۆ نهخۆشخانهی دهرهوهی زیندان.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، سەعید ئێقباڵی، بەندکراوی سیاسیی خەلکی کرماشان، کە ماوەی ٥ ساڵ حوکمەکەی لە زیندانی ئێویندا تێپەڕ دەکات، سەرەڕای ئەوەیکە ٧٠ لە سەدی پەردەی گوێی راستی دڕاوە و چڵکی کردووە بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەکە لە ناردنی ناوبراو بۆ ناوەندی چارەسەری پزیشکی خۆ دەبوێرن. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دوو مانگە پزیشکەکانی زیندان ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو دهبێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت. شایانی باسە، سەعید ئێقباڵی ساڵی ٩٧ لە کاتی دەستبەسەرکراندا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمهوه دەکەوێتە بەر کۆتان و لێدان و پەردەی گوێی راستی دەدڕێ. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، سەعید ئیقباڵی، خوێندکاری خەڵکی کرماشان، رێکەوتی ١٢ی رێبەندانی ساڵی ٩٧ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین بەرێ کرابوو. ناوبراو پاش دوو مانگ لە رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٨ بە دانانی وهسیقهی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو.