ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی بووشێهر، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه و ته‌نانه‌ت ئه‌و لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌ی كه مانگانه پێیان ده‌درێ به‌شی دابین كردنی بژێوی ژیانیان ناكات. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا حه‌قی بیمه‌ی مانگی گه‌لاوێژی پاره‌كه و مانگه‌كانی گوڵان و خه‌رمانانی ئه‌مساڵیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: ئه‌منییه‌تی كاریان به‌هۆی كاتی بوونی قه‌رارداده‌كانیان له مه‌ترسی دایه.