له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی دزفول، یه‌زد و زه‌ره‌ندییه، ڕۆژی چوارشه‌ممه لانیكه‌م ٦ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار به‌هۆی ڕووخانی لێواره‌ی ڕه‌هه‌ندی گه‌یاندنی ئاوی كه‌شاوه‌رزی بۆ دزفول گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێك له بڵواری مۆدرس له شاری یه‌زد، به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نێكی تاواندنه‌وه‌ی فلز له شیركه‌تێكی سه‌نعه‌تی له شارۆچكه‌ی مامۆنییه له ناوه‌ندی شاری زه‌ره‌ندییه، ٤ كرێكار تووشی سووتان بوون.