کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی پێترۆشیمی ئیلام

تجمع کارگران اخراجی پتروشیمی ایلام

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی “سایه‌تی ئه‌لفین”ی پێترۆشیمی ئیلام، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای پێترۆشیمی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س ده‌بن كه‌ به‌دوای ده‌ست به‌كار بوونی سایه‌تی ئه‌لفین، به‌ بیانووی پێویست نه‌بوون پێیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بۆ وه‌كار خستنی ئه‌م سایه‌ته‌ بوون ده‌ڵێن: به‌دوای كۆتایی كاره‌كه‌یان پێیان ڕاگه‌یاندوون، چیدی پێویستیان پێیان نییه‌ و له‌سه‌ر كار ده‌ریان كردوون.