کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ ڕاگیرابوون، به‌ دوای دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “هادی ڕه‌سایی” ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن و “سه‌لاح پووركه‌یوان” ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی گوندی “سه‌ردۆش”ی مه‌ریوان، ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ماوه‌یه‌كی كورت گوازترابوونه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.