کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پێترۆشیمی دێهده‌شت

اعتراض کارگران پتروشیمی دهدشت

كرێكارانی پێترۆشیمی دێهده‌شت، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته‌ ڕایانگه‌یاندووه‌: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و له‌ ئه‌نجامی سه‌فه‌ری ئۆستاندار و به‌ ناو نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوهگیلویه‌ له‌ مه‌جلیس و بازدید له‌م ناوه‌نده‌ پێترۆشیمییه‌، به‌ڵێن درا كه‌ مۆتاڵباتی دواخراوی كرێكاران په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌م به‌ڵێنانه‌ وه‌دینه‌هاتووه‌.