کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی تیجاری ئه‌روه‌ند

از سرگیری اعتراضات کارگران مجتمع تجاری اروند 1

به‌دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی تیجاری ئه‌روه‌ند، ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ حاڵێكدا كه‌ بڕیار بوو به‌شێك له‌ مۆتاڵباتی مۆزدی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی تیجاری ئه‌روه‌ند له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای واده‌ و به‌ڵێنی به‌رپرسان، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: جگه‌ له‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌ و له‌ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا به‌ بێ قه‌رارداد كار ده‌كه‌ن.