كۆمه‌ڵێك له كه‌مئه‌ندامانی شاری تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ئاست په‌سه‌ندكردنی لانیكهمی حه‌قده‌ست له لایه‌ن شوڕای باڵای كاری ڕژیم، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندكردنی یاسای پشتگیری له كه‌مئه‌ندامان له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٦ له لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیس و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٧، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م یاسایه به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. ده‌شڵێن: زۆرێك له به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه به تایبه‌ت به‌ندی ٢٧ی كه سه‌باره‌ته به ڕاسپاردنی ده‌وڵه‌ت بۆ په‌رداخت كردنی لانیكهمی حه‌قده‌ستی كه‌مئه‌ندامان، به بیانووی كه‌مبوونی بودجه هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.