کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تیی داواكاری گشتی بۆكان له‌گه‌ڵ ئازادكردنی فاتمه‌ دادوه‌ند

دژایه‌تیی داواكاری گشتی بۆكان له‌گه‌ڵ ئازادكردنی فاتمه‌ دادوه‌ند

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای ڕەزامەندیی بەرپرسانی زیندانی ورمێ، داواکاری گشتیی شاری بۆکان له‌گه‌ڵ ئازاد كردنی “فاتمە دادوەند” بە پێبه‌ندی ئێلكترۆنیكی دژایه‌تی كردووه‌.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دژایەتیی داواکاری گشتی بۆکان لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، ڕەزامەندییان لەسەر ئەم بابەتە دەربڕیووه‌، بەڵام داواکاری گشتیی شاری بۆکان وتوویەتی: هێشتا کاتی ئازاد كردنی ناوبراو نەهاتووه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “فاتمە داوەند” تەمەن ٤٢ ساڵ، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ لە کاتێکدا کە بریندار بووبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابوویه‌وه‌ و پاش ٣٠ ڕۆژ بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرابوو. ناوبراو لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری بۆکان دادگایی و بە تۆمەتی “شیواندنی تەکووزی و ئاسایشی کۆمەڵگا” سزای پێنج مانگ زیندان و لێدانی ٣٠ زه‌ربه‌ شه‌لاقی بە سەردا سەپابوو.