ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی بووشهێر، ڕۆژی سێشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له پاركی “ژێنێڕاڵ”ی ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی بووشێهر به‌شداریان كردووه و له‌ئاست دواخرانی حه‌قی بیمه‌كانیان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ده‌شڵێت: هه‌تا ئێستا حه‌قی بیمه‌ی مانگی گه‌لاوێژی پاره‌كه و مانگه‌كانی گوڵان و خه‌رمانانی ئه‌مساڵیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.