له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی زه‌نجان، دزفول و ته‌به‌س، لانیكه‌م ٥ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری زه‌نجان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر باڵابه‌ر، گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری ٣٠ و ٣٧ ساڵ ته‌مه‌ن له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره یه‌كی دزفول، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو ئه‌نبارێكی ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه، گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ئیداره‌ی به‌رق له‌كاتی كار له‌سه‌ر ده‌كه‌لێكی به‌رق له شاری دزفول، به‌ربووه‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربووه.