کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ1

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاره‌كانی ورمێ و سنە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد بوون.

ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانبار، “بێهزاد تەڵایی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ کە سەرەتای ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە، بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی دەستبەسەر کرابوو، پاش سێ مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی هه‌تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەر لەگەڵ دوو کەسی دیكه‌ بە ناوەکانی “سیاوەش جەوان و فەرشاد فەتاحی”، گوازرابوویه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ. لە لایەکی دیکەوە، “وەلی قلووزی” خەڵکی شاری سنە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی سەرماوەز پاش ٢١ ڕۆژ به‌سه‌ر دەستبەسەر كرانیدا، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد كرا. وەلی قلووزی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوو.