کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی سه‌قز و شاهروود

ئازادكرانی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی سه‌قز و شاهروود4

به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، دوو به‌ندكراوی سیاسیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان به‌ ناوه‌كانی “یاسین كه‌نعانی” و “محه‌ممه‌د نوورانی زاده‌” له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاره‌كانی سه‌قز و شاهروود ئازاد كران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یاسین کەنعانی كه‌ له‌ کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران بۆ شاری سەقز، وێڕای كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوی “ئاسو ڕەمەزان‌زادە” بە تۆمەتی “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر كرابوون، ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەز، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لە زیندانی ئەو شارە کرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ندكراوێكی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری مەهاباد، بە ناوی “محەممەد نوورانی‌زادە” تەمەن ٥٧ ساڵ، دوای تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا لە زیندانی شاهروود، ئیزنی مەرەخەسیی دەرمانیی پێدرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “محەممەد نوورانی‌زادە”، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٥، لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “دیاکۆ ڕەحمانی‌نەسەب” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەسبەسەر و هەتا ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ساڵی ٩٦، لە گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوون.