كاتێك كه له ١٧ی دێسامبری ساڵی ٢٠١٠دا، كه‌لوپه‌لی ده‌ستفرۆشیی محه‌ممه‌د بوعه‌زیزی، لاوی ٢٦ ساڵ ته‌مه‌نی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ، تاڵان كرا و مه‌ئموورانی ئینتزامی بێبه‌زه‌یانه سووكایه‌تیان پێكرد و پاشان تاقه‌تی نه‌هێنا و جه‌سته‌ی خۆی ئاگر تێبه‌ردا، بێگومان، به خه‌یاڵیشی دانه‌ده‌هات كه مه‌شخه‌ڵی ئاگری ئه‌م خۆسووتاندنه، هه‌موو باكووری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌گرێ. له ساڵی ٢٠١٠دا، بێكاری ٢٧ له‌سه‌دی لاوان، زۆرتر بوونی مه‌ودای نێوان هه‌ژاری و سه‌روه‌ت، حه‌قده‌ستی لهخوارێی كرێكاران، توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری به‌هۆی داسه‌پاندنی سیاسه‌تی نێئۆلیبڕاڵی و به‌تایبه‌ت دواهاتی قه‌یرانی جیهانی سه‌رمایه‌داری كه له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ه‌وه ده‌ستی پێكردبوو و هاوكات ئاشكرا بوونی دزی و ڕانتخۆریی به‌رینی مۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات، كۆمه‌ڵگه‌ی پیاومهزن، هه‌مووی ئه‌وانه، ده‌ستیان خستبووه ناو ده‌ستی یه‌كه‌وه و كۆمه‌ڵگای توونێسیان به‌ره‌و ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری برد. ئه‌وه‌یكه له توونێس ڕوویدا، له‌سه‌ر به‌ستێنی هه‌ر ئه‌و باروودۆخه مادییه بوو كه به شێوازی جۆراوجۆر ،له باقیی وڵاتانی دیكه هاته ئاراوه و ئه‌م ڕاستییه‌ش له چاوی تیژبینی هیچ مرۆڤێك شاراوه نه‌بوو. ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه كارد به ئێسقانیان گه‌یشتبوو، ئاخێزێكی مه‌زنی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست كه نه ته‌نیا هێندێك له دیكتاتۆره‌كانی ڕووخاند، به‌ڵكوو هێستاش، دوای تێپه‌ڕینی ١٠ ساڵ، پاش لهرزهكانی قاڕهكان ده‌پێوێ.
خۆسووتاندنی بوعه‌زیزی، شه‌پۆلێكی به‌رینی هاوپشتیی وه‌ڕێخست و ده‌ستبه‌جێ زۆرێك له شاره‌كانی توونێسی گرته‌وه و ته‌نیا ١٠ ڕۆژ دواتر، له پێته‌ختی توونێس، درووشمی “عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی كار، نان، ئازادیی بیروڕا و مانگرتن” به‌رز كرایه‌وه. له ١٤ی ژانویه‌دا “زه‌ینولعابدین بێن عه‌لی“، حاكمی چه‌ند ده‌یه‌ی توونێس، ناچار بوو ئه‌م وڵاته جێ بهێڵێ. هه‌ڵاتنی ناوبراو متمانه‌به‌خۆیی ناڕازیانی له باكووری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر كرد. بێگومان خه‌ڵكی توونێس پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی بێن عه‌لی، چاوه‌ڕێی ژیانێكی باشتر بوون و ئه‌وه‌ش مافی خۆیان بوو، به‌ڵام نه ته‌نیا باروودۆخی ئابوورییان باشتر نه‌بوو به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی بێكاری ڕۆیشته سه‌رێ و هاوكات ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك به توندترین شێوه سه‌ركوت كرا. ئه‌و ئیسلامیستانه‌ی كه له قالبی حیزبی نێهزه‌ت و به‌ناو له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد دا ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، نه‌ته‌نیا ئه‌ركه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، واته داڕشتنی یاسای بنه‌ڕه‌تی و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیان له ماوه‌ی یه‌كساڵدا، به‌جێ نه‌هێنا، به‌ڵكوو له هه‌مان حاڵ‌دا، هه‌موو ئامرازه‌كانیان به‌كار هێنا تا مۆری ئیدێئۆلۆژیك ـــ سیاسیی خۆیان له گشت یاسا و ئۆرگانه ده‌وڵه‌تییه‌كان بده‌ن. ئه‌وان هاوكات میلیشیای خۆیان ڕێكخست و ناوی “پاسدارانی ئینقلاب“یان له‌سه‌ر دانا كه ڕێك به‌شوێن ئه‌و ئامانجانه‌وه بوون كه پاسداره‌كان له ئێران، پاش ڕووخاندنی ڕژیمی سته‌می پاشایه‌تی، بۆ سه‌ركوتی شۆڕش، گرتیانه به‌ر.
كۆتاییه‌كانی ژانویه‌ی ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ناڕه‌زایه‌تی له میسر و یمه‌ن ده‌ستی پێكرد. له‌م دوو وڵاته‌ش هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان هاتنه مه‌یدان، به‌ڵام نه‌یانتوانی خه‌ڵك بگه‌ڕێننه‌وه ماڵه‌كانیان. له ١١ی فێوریه‌ی هه‌مان ساڵدا واته له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ پاش خۆسووتاندنی محه‌ممه‌د بوعه‌زیزی، مۆباره‌ك دیكتاتۆری میسریش ڕووخا و به‌مجۆره دوو دیكتاتۆری یه‌كگرتووی جیهانی ڕۆژئاوا له مه‌ودای كه‌متر له یه‌ك مانگدا ڕووخان. بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له میسر، له ڕاستیدا بزووتنه‌وه‌ی لاوان و توێژه‌كانی خواره‌وه‌ی جه‌معییه‌تی مامناوه‌ندی كۆمه‌ڵگا بوو كه به‌رده‌وام به‌ره‌و خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا دادهخزان. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه ئه‌وانی ڕاپه‌ڕاندبوو، وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی بوو و هه‌ربۆیه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی “یاسای نائاسایی” و “دادگا نیزامییه‌كان” پتر له هه‌موو خواستێك، له ڕۆژانی یه‌كه‌مدا وه‌به‌رچاو ده‌هات. بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی، له مه‌سیری پێشڕه‌ویی خۆیدا ئه‌و چوارچێوه‌یه‌شی تێپه‌ڕاند و درووشمی “خه‌ڵك خوازیاری ڕووخاندنی نیزامن” بوو به داخوازیی سه‌ره‌كی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه ته‌نیا له ساڵی ٢٠١٠ی زایینی‌دا لانیكه‌م ڕۆژانه سێ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری به‌ڕێوه ده‌چوو و كرێكارانی به‌نده‌ر له شاری ئیسكه‌نده‌رییه چه‌ندین مانگ بوو كه له مانگرتندا به‌سریان ده‌برد. له‌و نێوه‌دا ئه‌گه‌ر باسی ده‌ور و نه‌خشی ژنان نه‌كرێ، دیمه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، ناكامڵ ده‌مێنێته‌وه. له‌ڕاستیدا، كۆمه‌ڵگای پیاومهزن و زاڵ بوونی ئایین باروودۆخێكی خوڵقاندبوو كه ژنان تێیدا گرفتاری هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی بوون. لێره‌شدا، دیسان، كۆنه‌په‌رست ترین به‌شی بورژوازیی میسر، واته هاوپه‌یمانیه‌تیی ئهخوانهكان و سهلهفیستهكان، له جه‌ره‌یانی گشت پرسیهكدا، ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش زۆری خۆ نه‌گرت و له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه مه‌یدانی دووباره‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی دژ به‌م ده‌وڵه‌ته، ئه‌رته‌ش كه پارێزه‌ی نیزامه نۆژنكراوهكهی “مۆرسی” بوو، له ڕێگه‌ی كودتایهكهوه، كاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامیسته‌كانی یه‌كسه‌ره كرد. ئه‌م جاره‌یان ئه‌رته‌ش له‌ژێرناوی “دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه”، مه‌شرووعیه‌تی به كرده‌وه‌ی خۆی دا. كارنامه‌ی كورتی ئیسلامیسته‌كان ئه‌وه‌نده دژه‌مرۆیی بوو كه خه‌ڵك له‌بیریان چۆوه كه پاش ڕووخانی مۆباره‌ك، ٦ مانگی پێویست بوو كه دژبه شۆرای نیزامی و دادگا نیزامییه‌كان بێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ جارێكی دیكه به نیسبه‌ت ئه‌و ئه‌رته‌شه‌ی كه ساڵیانی ساڵ سه‌ركوتی كردبوون، خۆشباوه‌ڕیان په‌یدا كرد.
هه‌موو ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌كان كه ساڵیانێكی دوور و درێژ ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی ئه‌م دیكتاتۆرانه دابوو و به هێندێكیان له‌وانه قه‌زافی، ئه‌ركی ڕێگری له هاتنی كۆچبه‌رانیان بۆ به‌ناو جیهانی پێشكه‌وتووی ڕۆژئاوا سپاردبوو، له‌ناكاو، فریوكارانه، به‌ره‌وپیری بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه ڕۆیشتن و هاوكات هه‌موو به‌ند و به‌ست و په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دیكه پاراست. هاوكات ده‌رفه‌تێكیان بۆ خوڵقا كه سێناریۆی “ڕژیم چه‌ینج“ی خۆیان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ سه‌رانی یاغیی هێنتدێك له‌م وڵاتانه، بێننه‌وه گۆڕێ. ئه‌م بابه‌ته‌ش پتر له هه‌موو شوێنێك له وڵاتانی لیبی و سووریه خۆی نیشان دا. بینیمان كه له لیبی و سووریه، ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وته‌كانی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنیان، كه یه‌ك له یه‌ك دواكه‌وتووتر بوون، پڕچه‌ك كرد و جه‌ماوه‌ری ناڕازیان پێ له مه‌یدان خسته ده‌رێ. له یه‌مه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له نیوه‌ی مانگی مارسدا له‌لایه‌ن تانكه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی، كه له لایه‌ن هه‌ر ئه‌م به‌ناو پێشكه‌وتووانه‌ی ڕۆژئاواوه به‌رهه‌م هاتوون، نوقمی خوێن كرا.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌یكه له توونێس ڕوویدا، ڕووخانی ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه ئیمپریالیسم و زاڵ بوونی هێزه كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌كان و ئه‌رته‌ش بوو به‌سه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌دا كه بۆ چه‌ندین مانگ سه‌ره‌نجی گشت جیهانیان به‌ره‌و خۆیان ڕاكێشابوو. لیبی و سووریه، ئێستاش به‌رده‌وام مه‌یدانی ڕمبازێنی هێزه ئیمپریالیست و كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی ناوچه‌كه و مه‌یدانی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وته تیرۆریسته ئیسلامیه‌كانن. قه‌زافی به‌ده‌ستی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ستسازه‌وه، كورژا. ئه‌سه‌د، درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، منه‌تباری ئیمپریالیستی ڕووسیه و پشتوانیی بێده‌ریغی كۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵای لۆبنانه. بێگومان، سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕزایه‌تی له سوودان و ئه‌لجه‌زایه‌ر و لۆبنان و عێراق، بۆ جارێكی دیكه مزگێنیده‌ری ئاڵوگۆڕی نوێیه. پێویسته هیوادار بین كه ئه‌م بزووتنه‌وانه، ئه‌زموونی ئاخێزهكانی باكووری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تێكه‌ڵ به خه‌باتیان بكه‌ن.