کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی ساڵۆنی مۆنتاژی ئیران خۆدرۆ

اعتصاب کارگران سالن مونتاژ ایران خودرو خراسان رضوی 2

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ساڵۆنی مۆنتاژی ئیران خۆدرۆ له‌ خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئه‌نجام دانی زێده‌كاری ئیجباری ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌ سه‌رنج نه‌دانی كارفه‌رما به‌ زیادكردنی سه‌عات كاری ده‌ڵێن: كارفه‌رمای شیركه‌ت به‌ بیانووی بردنه‌ سه‌رێی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌، بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ ٢ سه‌عات زێده‌كاری دیاری كردووه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كرێكارانی شاغڵ له‌ كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان به‌جێگه‌ی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ حه‌فته‌دا ٣٦ سه‌عات كار به‌كه‌ن، ٤٤ سه‌عات كار ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ساڵۆنی مۆنتاژ به‌جێگه‌ی ٦ سه‌عات كاری ڕۆژانه‌، هه‌شت سه‌عات كار ده‌كه‌ن.