كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی به‌نده‌رعه‌باس، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و ئیمه‌نی له شوێنی كاره‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی هۆرمۆزگان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه زۆربه‌یان پێشینه‌ی كاری زیاتر له ١٠ ساڵیان هه‌یه، ده‌ڵێن: له‌ساڵی ٩٣وه هه‌تا ئێستا سه‌نه‌واته‌كانیان به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌موو مانگێك ته‌نیا، بڕی ٧٠ تا ٨٠ هه‌زار تمه‌نیان وه‌ك سه‌نه‌وات پێ دراوه. ده‌شڵێن: ساڵی ٩٨یش نرخی سه‌نه‌واته‌كانیان وه‌ك ساڵی ٩٣ حیساب كراوه. كرێكارانی ناڕازیی ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچكامیان فیشی حقووقیان پێ نه‌دراوه و له مانگی ڕهزبهریشهوه، حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.