كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی مه‌شهه‌د، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌پاراستنی گیانی كرێكاران به‌هۆی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ته‌نانه‌ت ناوه‌ندی ئۆتۆبووسڕانی و قه‌تاری شاریی ته‌عتیل كراون، به‌ڵام هاتووچۆی قه‌تاره‌كانی شاره‌كانی دوور و نزیك بۆ ئه‌مشاره هه‌روا به‌رده‌وامه. ده‌شڵێن: هه‌ندێ له شیركه‌ته‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌یكه زیانه‌كانیان كه‌م كه‌نه‌وه، كرێكاره‌كان ناچار ده‌كه‌ن درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن و له هه‌ر جۆره ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌ك، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریان ده‌كه‌ن.