كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی شاری سنه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری ئه‌م دواییانه‌ی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به پێش‌گرتن به درێژه‌ی كاری ده‌ستفرۆشان له پیاده‌ڕه‌وه‌كان له شه‌قامی فێرده‌وسی، له به‌رامبه‌ر شوڕای شاری سنه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ده‌ستفرۆشانی ناڕازیی وێڕای ده‌ربڕینی ئێعتڕاز به بڕیاری به‌رپرسانی شاریی سه‌باره‌ت به پێش‌گرتن به درێژه‌ی كاری ده‌ستفرۆشان له پیاده‌ڕه‌وه‌كان له شه‌قامی فێرده‌وسی، ده‌ڵێن: داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ن كه بارودۆخی ناله‌باری ژیانیان به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا له‌به‌ر چاو بگرن. هاوكات هه‌ندێ له ده‌ستفرۆشان ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه بڕوانامه‌ی لیسانس و فه‌وقه لیسانسیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی بێكاری ناچارن ڕوو بكه‌ن ده‌ستفرۆشی.