کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزه‌ كردنی گوندی نێ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

میلیتاریزه‌ كردنی گوندی نێ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم 1

پاش بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک بەبۆنەی یەکەمین ساڵوه‌گەڕی گیان لەدەستدانی “فەرهاد و ئازاد خوسرەوی”، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان کە بەهۆی سەرمابردوویەوە لە ملەی “تەتە”ی هەورامان گیانیان لەدەستدابوو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەو گوندە جێگیربوون و فەزاییەکی ئەمنییەتییان بە سەر ئەو گوندەدا، زاڵ کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەز، قەرار بووە کە ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی یەکەم ساڵوه‌گەڕی گیان لەدەستدانی “فەرهاد و ئازاد خوسرەوی”، لە گوندی “نێ” بەڕێوە بچێت. هێزە نیزامی و ئەمنییەکانی ڕژیم لە گوندی “نێ”، گەمارۆی ماڵی عوسمان خوسرەوی باوکی “فەرهاد و ئازاد خوسرەوی”ـان داوە. شایانی باسه‌، “ئومید و بێهزاد خوسرەوەی” برای ئەو دوو کۆڵبەرە، بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەر کراون و هێزەكانی ڕژیم پێیان ڕاگەیاندوون، نابێت هیچ ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی گیانی لەدەستدانی “فەرهاد و ئازاد” بەڕێوە ببن”.