به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو تازهلاوی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری زاهیدان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، دوو تازهلاوی ١٥ ساڵە تهمهنی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “ئەمیر رەحمانی” و “ئەحمەد خۆشمیرزاد”، نزیک ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیدانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. شایانی باسه، ئهم دوو كهسه سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لە لایەن چەند کەسێکەوە بە مەبەستی پەیوەست بوون بە گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی چووبوون بۆ ئەفغانستان، بەڵام کاتێک بنەماڵەکانیان ئاگادار کرانەوە، چوونە ئەفغانستان و کوڕەکانیان هێنایەوە. لە کاتی گەڕانەوەی ئەم دوو مێرمناڵەدا لەگەڵ باوکەکانیان، لە ماڵی کەسیکی خەڵکی زاهیدان بوون و هەر لەوێ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. لهلایهكی دیكهوه، ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەز، “بێهزاد عەباسی قەرەگوێز” تەمەن ٣٤ ساڵە و خەڵکی ورمێ، پاش تێپەڕاندنی چوار ساڵ لە ماوەی حەوت ساڵ بەندکرانەکەی، کەوتە بەر لێبوردنی مەرجدار و لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد كرا.