كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئابادان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی مۆتاڵباته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س ده‌بن كه هه‌موو مانگێك حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ و له هه‌مان حاڵ‌دا له وه‌رگرتنی هه‌ندێ مه‌زایای وه‌ك، زێده‌كاری، تهعیلی كاری و شه‌وكاری بێبه‌شن. ناڕازییان هه‌روه‌ها باسیان له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عات كاری و كه‌م كرانه‌وه‌ی مه‌زایای شوغڵیان كردووه و ڕایانگه‌یاندووه: به سه‌رنج دان به سه‌ختی كاره‌كه‌یان و نه‌درانی زێده‌كاری مانگانه‌یان، بژێوی ژیانیان به سه‌ختی تێپه‌ڕ ده‌بێت. ناڕازییان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه به‌رپرسانی ئۆستانی و شاریی هه‌تا ئێستا به‌م ئاڕاسته‌یه، هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه.