كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “چنار مه‌حموودی” سه‌ر به شاری لۆردێگان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان به ته‌وه‌ری گیرۆده‌بوونی هه‌ندێ له دانیشتووانی ئه‌م گونده به ویرووسی “ئێچ ئای وی”، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی گوندی چنار مه‌حموودی له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٨ به ویرووسی “ئێچ ئای وی” گیرۆده ببوون و جێگری بێهداشتی وه‌زیری بێهداشت ئاماری گیرۆده‌بووان له‌م ناوچه‌یه‌ی ٧٠ كه‌س ڕاگه‌یاندبوو. شایانی باسه، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌كساڵ به‌سه‌ر ئێعتڕازی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشینی “ئه‌یدز”، دانیشتووانی ئه‌م گونده ڕۆژی هه‌ینی بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار بوون.