به پێی ههواڵی گهیشتوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە هۆی ڕووداوێكی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.
ههواڵی گهیشتوو باس لهوه دهكات كه “ڕزگار حاجی زاده” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز، لە کاتی کار لە پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی له شاری دهۆک بە هۆی تەقینەوەیەک لەم پاڵاوگەیە، تووشی سووتان هاتووه و لە ئاکامدا گیانی لە دەست داوە.