به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، حه‌وت به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری شنۆ كه مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره كرابوون، به شێوه‌ی مه‌رجدار له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، حه‌وت به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی، “كورۆش عه‌زیزی، محه‌ممه‌دئه‌مین قازی، یوسف ئه‌حمه‌دی، كامیل ئه‌حمه‌دی خانله‌ر، ئه‌بووبه‌كر میناپاك، مێقداد محه‌ممه‌دزاده و ته‌یێب بامرۆوه‌ت” به شێوه‌ی مه‌رجدار له زیندانی ناوه‌ندی شنۆ ئازاد كران. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه پێشتریش له‌ڕێگه‌ی به‌ستنی پێبه‌ندی ئێلكترۆنیكی له زیندانی شنۆ ئازاد كرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م حه‌وت كه‌سه كه له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری شنۆ هه‌ركامیان به چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون، له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ حوكمی هه‌ركامیان بۆ سێ ساڵ كه‌م كرابوویه‌وه.