ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه “هادی ته‌نومه‌ند” چالاكی كرێكاری و خه‌ڵكی شاری بۆكان كه ڕێكه‌وتی ١٩ی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه به‌مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی ٤٢ مانگ له حوكمه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره كرابوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناردراوه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “هادی ته‌نومه‌ند” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، ڕۆژی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩١ وێڕای ٥٧ كه‌سی دیكه له ئه‌ندامانی ئه‌م كومیته‌یه له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترابوویه‌وه بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج. ناوبراو دواتر به هۆی “ئه‌ندامبوون له كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی” و “پروپاگاندا له‌دژی نیزام” له لایه‌ن دادگای ڕژیم به ٤٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.