ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، عه‌لی خامنه‌یی له دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی و فه‌رمانده باڵاكانی سپای پاسداران به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی ئه‌م پاسداره جه‌نایه‌تكاره، وه‌ك هه‌میشه ده‌ستی كرد به ناتهباوێژی و هۆشداری به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دا كه دوژمنایهتییهكانیان وه‌لا بنێن و بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك و باش كردنی داهاتووی وڵات، به واده و به‌ڵێنییه‌كانی ئه‌م یان ئه‌و، له‌پێناو لابردنی گه‌مارۆكان، متمانه نه‌كه‌ن. ئه‌و ڕێگاچاره‌ی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵك، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان ڕاده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام باسی ئه‌وه ناكات كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان له چ ڕێگایه‌كه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و بۆچی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا وه‌ها ڕێكارێكی نه‌هێناوه‌ته گۆڕێ.
به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كیی خامنه‌یی له‌م وتانه له وه‌ها باروودۆخێكدا مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و زلهێزه ئۆرووپاییهكانه كه له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ده‌وڵه‌تی بایدێن دا، چاوی هیوایان تێبڕیوه. ئه‌و ئه‌گه‌رچی ڕیاكارانه باس له ده‌وڵه‌تی داهاتووی جۆو بایدێن ناكات، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كات كه: “ئه‌مریكای ترامپ و ئۆباما جیاوازییه‌كیان نییه و سێ وڵاتی ئۆرووپایی ئاڵمان، فه‌ڕانسه و ئینگلیسیش، ئاكارچهوت و بهدكردارن“. له‌م بوارهدار مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیش به په‌سند كردنی مانۆڕێك له‌ژێرناوی گه‌ڵاڵه‌ی “هه‌وڵی خێرا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان” به‌نیازه پشتیوانه‌ی سیاسی بۆ وتووێژ دابین بكات. به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران پێویسته ئۆرانیۆمی ٢٠ له‌سه‌د به‌رهه‌م بێنێت و به به‌رپرسانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیش ڕێگه‌ی پشكنینی دامه‌زراوه هه‌سته‌ییه‌كان نادرێت و به‌ڕێوه‌بردی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقیش ڕاده‌گیرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه شۆرای نیگه‌هبانی ڕژیمیش ده‌ستبه‌جێ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
سه‌باره‌ت به گه‌مارۆكان، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، خامنه‌یی له به‌رامبه‌ر بڕیاری ترامپ واته چوونه‌ده‌روه و دڕاندنی په‌یماننامه‌ی به‌رجام وتی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌م په‌یماننامه‌یه بدڕێنێ، ئێمه ئاگری تێبه‌ر ده‌ده‌ین. مانگێك له‌مه‌وبه‌ریش، كاتێك ڕووحانی ڕایگه‌یاند كه: “ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ئیراده بكه‌ن، چاره‌سه‌ر كردنی مه‌سه‌له‌ی ئێران و ئه‌مریكا ئاسان ده‌بێت“، خامنه‌یی له به‌رامبه‌ردا، كه‌سانێك كه چاویان له ڕێگای كرانه‌وه له ده‌ره‌وه بڕیوه، سه‌رزه‌نشت كرد، به‌ڵام له ئێستادا ڕایده‌گه‌یه‌نێ:”هه‌ڵبه‌ت من ناڵێم كه ئێمه به‌شوێن لابردنی گه‌مارۆكانه‌وه نه‌بین، ئه‌گه‌ر بتوانین گه‌مارۆكان به شێوه‌ی ئیسلامی و ئێرانی و سه‌ربه‌رزانه بڕه‌وێنین، نابێ ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك سه‌عاتیش ئه‌م بابه‌ته وه‌دوا بخه‌ین“. ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا، ئاڵمان، ئینگلیس و فه‌ڕانسه وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خواسته‌ی ڕژیم كه وتووێژه‌كان نه‌بێته مایه‌ی سه‌رشۆڕیی ڕژیم، به‌نیازن وتووێژه نوێیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، نه ته‌نیا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی به‌ڵكوو له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك و ده‌خاڵه‌تی ڕژیم له وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان و پشتیوانی له گرووپه تیرۆریسته ئیسلامییه‌كانیش بێت و كۆماری ئیسلامی له‌م بوارانه‌شدا ناچار به پاشه‌كشه بكه‌ن.
حه‌سه‌ن ڕووحانیش كه هیوای زۆری به ده‌ست به‌كار بوونی ده‌وڵه‌تی بایدێنه، یه‌ك ڕۆژ دوای وته‌كانی خامنه‌یی، ئاماده‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاند و وتی: “ئه‌گه‌ر گرووپی ٥ كۆ ١، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر به‌ڵێنیه‌كانی خۆیان، ئێمه‌ش هه‌ر له‌و سه‌عاته‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گشت بهڵێنییهكانمان. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه، به وته‌ی ڕێبه‌رمان، دواخستنی یه‌ك سه‌عاته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش، ڕێگه‌پێدراو نییه”.
ئاشكرایه، به‌ده‌ر له وته‌كانی خامنه‌یی و ڕووحانی، بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی له‌م په‌یوه‌نده‌دا له ئێران، سپای پاسدارانه. فه‌رمانده‌كانی سپا و هه‌موو به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی چ ئێستا كه بایدێن قه‌راره بێته سه‌ركار و چ ئه‌گه‌ر ترامپ له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات مابایه‌وه، بڕیاریان دابوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وتووێژ بكه‌ن و هه‌وڵییان داوه به‌ستێن و پشتیوانیی پێویستی نیزامی و سیاسی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دابین بكه‌ن. كه‌وابوو سپا زۆر پێشتر، مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ ئه‌م وتووێژه ڕاگه‌یاندووه. بڵاوكراوه‌ی “جه‌وان“ی سه‌ربه سپای پاسداران ڕایگه‌یاند كه مه‌رجه‌كانی سپا بۆ وتووێژ كردن بریتین له: دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دیاری كرا‌و بۆ سنوورداركردنی ڕێژه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له په‌یماننامه‌ی به‌رجام له‌دوای ساڵی ٢٠٢٣ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت گه‌مارۆ ئابووریه‌كان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ساره‌ته ئابوورییانه‌ی كه گه‌مارۆكان له به‌شی ئابووریی ئێرانیان داوه. مه‌رجێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به مووشه‌كی بالێستیك و سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وتووێژه‌دا باسی لێنه‌كرێ. سپا هه‌روه‌ها بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له پێگه‌ی گونجاو له وتووێژه ئیحتمالییهكاندا، هه‌وڵه‌كانی وه‌ك دامه‌زراندنی سانتریفیوژی پێشكه‌وتوو و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێتاندنی ئۆرانیۆمی خستووه‌ته ده‌ستووری كاری خۆیه‌وه و ڕایگه‌یاندووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌وڵانه له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی سێ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و بریتانیا به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. له‌وانه بریتانیا له ڕێگه‌ی گهڵاڵهیهكهوه هه‌وڵی داوه تا سپای پاسداران وه‌ك ته‌شكیلاتێكی تیرۆریستی به ڕه‌سمی بناسێت و ئه‌وه‌ش مه‌حكووم كردنی كۆماری ئیسلامیی له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی، به‌خاتری پێشێلكردنی مافی مرۆڤی لێكهوتهوه.
هه‌وڵه‌كانی سپای پاسداران و وته‌كانی خامنه‌یی و ڕووحانی، نیشانه‌ی قه‌یرانی قووڵی ئابووریی ڕژیمه و به مانای ده‌ڕبڕینی ئاماده‌ییه بۆ قه‌بووڵ كردنی مه‌رجه‌كانی دوڵه‌تانی ئۆرووپا و ئه‌مریكا له وتووێژه نوێیه‌كاندا، واته وتووێژ له‌سه‌ر به‌رجامی دوو و سێ و ته‌وه‌ره‌كانی دیكه. هه‌ڵبه‌ت كۆماری ئیسلامی ڕێگایه‌كی دیكه‌شی بێجگه‌له ئه‌وه نییه و ده‌بێ ته‌سلیم بێت.
خامنه‌یی له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی خۆیدا باسی له پێویستیی “پاراستنی یه‌كگرتوویی میللی” یان له‌ڕاستیدا پاراستنی یه‌كگرتوویی هێزه‌كانی ڕژیم، له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ناكۆكی و كێبهكێیی نێوان باڵه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو ده‌ه‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، وه‌ك به‌شێك له مافیای ده‌سه‌ڵاتی ئابووری، له ئێستادا پتر له هه‌موو كاتێك قووڵتر بووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئاشكرایه كه گشت ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، له‌ژێر گوشاری به‌ته‌وژمی قه‌یرانه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان دایه و پتر له‌وه ناتوانێ له به‌رامبه‌ر گهمارۆكاندا ده‌وام بێنێت و هه‌ربۆیه ناچاره وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی قه‌بووڵ بكات. به‌ڵام له وه‌ها باروودۆخێكدا ئه‌وه ئه‌وله‌وییه‌تی ده‌وڵه‌تی بایدێن نییه. چونكه گۆڕانكارییه‌كانی ساڵی ڕابردوو و كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی كه هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كات، ده‌وڵه‌تانی ٥ كۆ ١ی پتر له جاران له ئاست كۆماری ئیسلامی قایمكارتر كردووه و كۆماری ئیسلامیش ده‌بێ به‌های سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی بدات و ناچاره پانتایی دهخاڵهتهكانی له ناوچه‌كه‌دا سنووردار بكات.