x
كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ١٠ی پارسی جنووبی كه له فازی ١٩ی ئه‌م پاڵاوگه‌یه كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێكاره‌كانی بێهداشتی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌م پاڵاوگه‌یه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: شیركه‌ت به‌ڵێنی دابوو كه به پێی به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت عه‌مه‌ل بكات و ژماره‌ی كرێكارانی ئه‌م پاڵاوگه‌یه و كاتی پشووی كرێكاران زیاتر بكات، به‌ڵام به‌دوای ماوه‌یه‌ك و به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێكاره بێهداشتییه‌كان، به‌رپرسانی شیركه‌ت پێیان ڕاگه‌یاندوون كه سه‌رجه‌م كرێكاره‌كان ده‌بێ بچنه‌وه سه‌ر كار. ده‌شڵێن: ئه‌م كاره‌ی كارفه‌رما كه به‌هۆی هه‌زینه نه‌كردن و نه‌گرتنه به‌ری ڕێكاری بێهداشتی هاتووه‌ته ئاراوه، گیانی كرێكاره‌كانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.